نامەیەکمان لە بەڕێز ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی هەیە و خۆشحاڵم کە پەیوەندییە مێژووییەکەمان، ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر بەهێزترە، بەها و بوارەکانی هاوکاری زۆر هاوبەشمان لەگەڵ یەک هەیە . شانشینی یەکگرتوو، پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردن دەکاتەوە. سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: بە خۆشحاڵییەوە بەهیوای کارکردنم لەگەڵتان لە ماوەی سەرۆکوەزیرییەکەمدا.
وەڵام بدەوه