ئەمریکا دژی بۆردومانەکانی ئێران هاتە دەنگ
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، بۆردومانەکردنی هەرێمی کوردستانی لەلایەن ئێران شەرمەزار کرد.
مایکل کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "هێرشەکانی ئێران هەڕەمەکین و کەسانی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە و سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن."
روونیشی کردەوە: "ئێمە ئەو بۆردومانانە سەرکۆنە دەکەین کە ئێران بە مووشەک لەودیو سنوورەوە هەروەها بە هێرشی دڕۆن کردیە سەر ناوچەیەکی نزیک هەولێر."
جەختیشی کردەوە کە ئەو هێرشە هەڕەمەکییانەی ئێران نایاسایین و سەقامگیریی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە.
وەڵام بدەوه