KurdistanPress...

CLOSE

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی ئازادكردنی ئێرانی دا و ڕایگه‌یاند

ئه‌وانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان دژی حكوومه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌مزووانه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌ به‌ده‌ستهێنانی ئازادیدا.

بایدن له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا له‌ كالیفۆرنیا، ده‌یان هاووڵاتی به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی لافیته‌ی پاڵپشتیكردنی خۆپیشانده‌رانی ئێران لێی نزیك بوونه‌وه، له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: خه‌متان نه‌بێت، ئێمه‌ ئێران ئازاد ده‌كه‌ین، به‌مزووانه‌ خۆپیشانده‌ران خۆیان ڕزگار ده‌كه‌ن.

بایدن ته‌نیا ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ كرد كه‌ كۆلیژی میراكۆستا له‌ نزیك شاری سان دییگۆ لێی كۆببوونه‌وه‌، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ تا ئێستا كۆشكی سپی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بلآونه‌كردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 2 مانگه‌ هاووڵاتییان و قوتاببیانی زانكۆكانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خۆپیشاندانه‌كانیش دوای گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ده‌ستی پێ كرد كه‌ دوای ئازاردانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه