ئەلێکساەندەر گروشکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە یەکێتیی ئەورووپا لە داهاتوودا بەهۆی بڕیاری دەستبەرداربوون لە هاوردەکردنی گازی سروشتیی ڕووسیا تووشی پەشیمانی دەبێتەوە.
گروشکو لە پەراوێزی چالاکییەکانی "کۆڕبەندی ئابووریی ڕۆژهەڵات" لە شاری ڤلادیڤۆستۆک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانس و ڕادیۆی نێودەوڵەتیی سپوتنیک ئاماژەی بەوە کرد، خواستی جیهانی لەسەر گازی سروشتی لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و ڕووسیا پەیوەندییەکی بازرگانیی تۆکمەی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهاندا هەیە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا تەئکیدی کردەوە کە خواستی جیهانی لەسەر گازی وڵاتەکەیان بە بەهێزی دەمێنێتەوە، و بڕیاری دەستبەرداربوونی گازەکە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە لە کۆتاییدا بە زیانی خۆیان دەشکێتەوە.


وەڵام بدەوه