Kurdistan Press - ڕووسیا هێرش دەکەینە سەر بەریتانیا ڕووسیا هێرش دەکەینە سەر بەریتانیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسیا هێرش دەکەینە سەر بەریتانیا

ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رای گەیاند، لە وەڵامی پێدانی مووشەكی بەریتانیا بە ئۆكرانیا، رووسیایش لە ناو خاكی ئۆكراینا پێگە سەربازییەكانی بەریتانیا دەكاتە ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەم 27ی ئاب، ماریا زاخارۆڤا رەخنەی توندی لە فڕەنسا و بەریتانیا گرت و گوتی، "یاری بە ئاگر دەكەن، چونكە مووشەكی زۆر هەستیار بە هێزەكانی ئۆكراینا دەدەن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بەشێوەیەكی دیاریكراو باسی لەوە كرد، بە مووشەكی بەریتانی ئۆكراینا هێرش دەكاتە سەر رووسیا، بۆیە سوپای رووسیایش لە وەڵامدا پێگەكانی بەریتانیا لە ناو خاكی ئۆكراینا دەكاتە ئامانج.
دوێنێ‌ بەرپرسانی هەواڵگریی رووسیا و ئەمەریكا كۆبوونەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیای ئەمەریكی، ئەمەریكا هۆشداریی بە رووسیا داوە لەوەی هیچ وڵاتێكی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" نەكاتە ئامانج.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا