کورتەی هەواڵ
سەرەڕای هەبوونی بێمتمانەیی لە جێبەجێکردنی پابەندبوونی تاران، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە کە هێشتا ئارەزووی لە هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
وردەکارییەکانی ڕاپۆرتەکە
خواستی ترەمپ: بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ تۆڕی (NBC News) ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە خواستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام بێمتمانەیی بەرامبەر پابەندبوونی تاران بە بەڵێنەکانی، بەربەستێکی سەرەکییە.
گۆڕانکاری لە ستراتیجی تاران: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە سەربازییەکانی ئەمریکا، تەقەللا و ئاڕاستەی ئێران لە بەرنامەی ناوەکییەوە بەرەو کۆنتڕۆڵکردن و فشار لە گەرووی هورمز گۆڕاوە.
هەڵسەنگاندنی سەربازیی ئەمریکا: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا هۆشدارییان داوەتە سەرۆکی وڵاتەکەیان کە هەر هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز بە زەبری هێز، تێچوویەکی زۆری دەوێت، کاتێکی زۆری دەوێت و گەرەنتی سەرکەوتنی تەواوەتیشی نییە.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی NBC News / ڕاپۆرتی هەواڵگریی ئەمریکا
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه