پێگەی 'زە ئەتلانتیك' بابەتێكی لە ژێر ناونیشانی 'ترەمپ ناتوانێ جەنگ كۆنترۆڵ بكات' بڵاو كردووەتەوە، ئاماژەی بە گفتوگۆیەكی فراوان لە ئێزگەی 'ڕادیۆ ئەتلانتیك' داوە كە تیشك خراوەتە سەر ئەو دووڕیانە ستراتیجی و سەربازییە ئاڵۆزەی كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە ململانێی لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووی بووەتەوە و دووپات لەوە دەكاتەوە، قورسە ئەمە هەڵبوەشێنرێتەوە و لێی بێتە دەرەوە، سەرەڕای بەڵێنە بەردەوامەكانی ترەمپ بە كۆتاهاتنی جەنگە بێ كۆتاكان بەشێوەیەكی خێرا.
تۆم نیكۆلز و نانسی یوسف دەڵێن: "ئەمەریكا بەرەو جەنگێكی هەمیشەیی نوێ هەنگاو دەنێ و خەریكە بۆ دیاردەیەكی هەمیشەیی دەگۆڕێ و دەربازبوون لێی زۆر قورس دەبێت."
تۆم نیكۆلز دەڵێ: "تاران خۆی لە ناو جەنگێكی كراوە و بەردەوام دەبینێت، هەر كاتێك واشنتن دەیەوێ مەرجە نوێیەكانی بسەپێنێت، وای دەبینێت ئەمە هەوڵێكە بۆ درێژكردنەوەی خواستی ئاشتی، ئێرانییەكانیش هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕەتكردنەوە و بەردەوامبوونی ڕووبەڕووبوونەوەكان دەردەخەن."
ئادەم هاریسی ڕۆژنامەوان دەڵێ: "ململانێكان و ئاستی گرژییەكان زۆر بەرز بووەتەوە، لەو كاتەی سێنتكۆم بڵاوی كردەوە كە نزیكەی 300 ئامانجیان لە ئێران كردووەتە ئامانج، كە بنكە و شوێنی هەڵگرتنی درۆن و سیستمی بەرگری ئاسمانی و بەلەمی سەربازی خێرایی ئێرانیان گرتووەتەوە."
نانسی یوسف دەڵێ: "هەوڵە لە هەردوو ڕێی سەربازی و دیپلۆماسی بۆ چارەسەری تەنگژەكە هەیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە یاداشتی لێكگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەكی كردارەكی وەك مردوو دەكرێ سەیری بكرێت."
تۆم كۆلینز دەڵێ: "ئەمەریكا لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە ململانێكەی دۆڕاندووە و ئێستەیش تاران ئەو لایەنە كە مەرجەكانی دەسەپێنێت، ئێران نایەوێ جەنگ كۆتایی بێت، تا ئەو كاتەی ئەمەریكا ددان بە كۆنترۆڵی گەرووی هورمز لەلایەن تارانەوە دەنێ و سندووقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئێرانی بە سەتان ملیار دۆلار دەست دەكەوێت."
تۆم كۆلینز دەڵێ: "یاداشتی لێكگەیشتن و ئاگربەست تەنیا كارتێك بوو بۆ هێوركردنەوەی بازاڕ، ئەوەی ڕوو دەدات جەنگی كۆتایی هەفتەیە، چونكە لە كۆتایی هەموو هەفتەكان گرژی و بۆردمانەكان دەست پێ دەكەنەوە و دۆخەكە وەك زۆرانبازییەكی لەسەرخۆ و هێواش وایە و دوورە لە گەیشتن بە ئاشتی ڕاستەقینە."
نانسی یوسف دەڵێ: "ستراتیجی ئێستەی ئەمەریكا بریتییە لە گرژییەكی لە ژێر كۆنترۆڵ لەگەڵ ئێراندا، لە ڕێی بە ئامانجگرتنی بەلەمی خێرا و درۆن و كە بۆ ترساندنی كەشتییە بازرگانییەكان لە هورمز بەكار دەهێنرێن. بەڵام ئەو ستراتیجە ناتوانێ بەردەوامی پێ بدرێت، چونكە تاران بە باشتری دەبینێت كە بگەڕێتەوە بۆ جەنگی سەرانسەری، لەبری ئەوەی ڕێ بە لەناوچوونی توانا سەربازییەكانی هەنگاو بە هەنگاو بدات."
وڵاتانی كەنداو زۆرترین بارگرانی دارایی و ئابوورییان كەوتووەتە سەرشان لە ئەنجامی وەڵامدانەوەكانی ئێران، بەتایبەت بۆردمانكردنی بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لەسەر خاكەكانیان. ئەو وڵاتانە ئێستە ڕووبەڕووی دابڕانێكی ڕاستەقینە بوونەتەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی سەرەكی وەك تاكە هاوبەشی تەناهی مامەڵەیان لەگەڵ واشنتن كردووە..."
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Hogir Nerwayi
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
وەڵامی توندی شاسوار درا
1 رۆژ پێش ئێستا
خراب لە شاسوار قەوماوە
1 رۆژ پێش ئێستا
عەلی زەیدی عێراقی ئەمڕۆ جیاوازە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بڕیارە قورسەکەی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
بڕیاری گرنگ دەرچوو لە بارەی بەنزین
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه