کورتەی هەواڵ
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا نیشاندا و ڕایگەیاند کە چاوەڕوان دەکات شاندێکی دانوستانکاری ئەمریکی سەردانی مۆسکۆ بکەن. پوتن ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم سەردانە کاتێک ڕوودەدات کە واشنتۆن لەگەڵ ئێراندا بگاتە ڕێککەوتن و کەمتر بە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرقاڵ بێت.
وردەکاریی هەواڵ
سەرۆکی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ڕووسی پاول زارۆبین، کە ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕووسیا گواستوویانەتەوە، ڕایگەیاند:
"پێشبینی دەکەین دوای کۆتایی هاتنی هەموو ئەم ڕووداوانە، و دوای تێپەڕبوونی قۆناغی چالاک لەسەر ڕێڕەوی ئێران، بینەری هاتنی نوێنەرانی ئیدارەی ئەمریکا بین کە پێشتر چەندین جار لە مۆسکۆ چاومان پێیان کەوتووە."
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه