دۆناڵد ترەمپ بە توندی هێرشی کردە سەر ئەو یاسادانەرانەی کۆنگرێس (لە هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماری) کە دەنگیان بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتە سەربازییەکانی دژی ئێران داوە.
ترەمپ ئەم هەنگاوەی بە بڕیارێکی "نانیشتمانی" و هۆکارێک بۆ لاوازکردنی پێگەی ئەمریکا ناوبرد لەم کاتە هەستیارەدا، هەروەها بە توندی ڕەخنەی لە دیموکراتەکان گرت و تۆمەتباری کردن بەوەی کە تەنیا لە ڕقدا و بەهۆی تووشبوونیان بە "نەخۆشیی دژایەتیکردنی ترەمپ" ئەم کارە دەکەن.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه