دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو هێرشە سەربازییەی کە پێشتر بڕیاری هەڵپەساردن و ڕاگرتنی دابوو، لە ئێستادا لە ناوخۆی ئێراندا لە حاڵەتی جێبەجێکردندایە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری دا کە ئەگەر ناچار بن هێرشێکی بەهێزتریش ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی 5ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و تاران، و پارتنەرە سیاسییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بەوەی کە دیموکراتەکان بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن ڕێگری لە پرۆسەی دانوستانەکانی ئەو لەگەڵ ئێراندا بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا ئەوان لەگەڵ ئێراندا لەناو پرۆسەی دانوستانداندن، و هیوای خواست کە ناچار نەبن پەنا بۆ چالاكیی سەربازیی زیاتر دژی ئەو وڵاتە ببەن.
بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداریی دا کە هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە ناچار ببن هێرشێکی توند و بەهێزی دیکە ئەنجام بدەن، هەرچەندە وتیشی کە هێشتا بەتەواوی دڵنیا نییە کە ئایا هێرش دەکەنە سەر ئێران یان نا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ تاران بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیەوێت ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی وێران بکات، و جەختی کردەوە کە ڕێگە نادەن ئەمە ڕوو بدات.
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینیی خۆی بە دەرەنجامی فشارەکان پێشان دا و ئاشکرای کرد، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین سەرکردەی جیهانی پەیوەندییان پێوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە پێشکەوتنی بەرچاو و گرنگ لە پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراندا بەدی هاتووە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لە ئەمریکاوە هۆشداری توند بە سعودیە دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانە هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل بڕیار دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نوێنەری سەرۆک بارزانی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه