
کەمێک پێش ئێستا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" ئاماژەی بە ئەگەری ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی نوێ دا دژی ئێران و هۆشداریی دەستپێکردنەوەی جەنگی دا.
ترەمپ لە پۆستەکەیدا تەنیا نووسیویەتی، ئارامیی پێش گەردەلوول و لەگەڵ پۆستەکەدا وێنەیەکی خۆی داناوە کە لە پشتییەوە زریانێکی بەهێز و کەشتیی جەنگی دەبینرێن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگ دژی تاران.
ئەو پۆستەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە پێشتر لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "بی ئێف ئێم تی ڤی"ی فڕەنسی ڕای گەیاندبوو، ئەگەر ئێران نەگاتە ڕێککەوتن لەگەڵمان، ئەوا بە کاتێکی زۆر نالەبار و سەختدا تێدەپەڕێت.
هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش دابوو، نازانم بەم زووانە دەگەینە ڕێککەوتن یان نا، بەڵام باشترە بۆ ئێران کە ڕێککەوتن بکات.


وەڵام بدەوه