ئەمڕۆ ئێران لە رێگەی پاكستانەوە وەڵامی پێشنیازێكی ئەمەریكا بۆ وەستانی شەڕ دایەوە، باڵوێزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتی كردەوە كە وەڵامی ئێرانیان بەدەست گەیشتووە و خەریكی تاوتوێكردنین، سەبارەت بە گەرووی هورمز گوتی، ئێران ناتوانێت لەو رێگەوە ئابووریی دنیا بە بارمتە بگرێت.
مایك واڵتز باڵوێزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی، وەڵامی ئێرانمان لە رێگەی پاكستانەوە بەدەست گەیشت و واشنتن خەریكی تاوتوێكردنیەتی، بەر لە گەڕانەوە بۆ شەڕ سەرۆك ترەمپ هەموو بوارێك بۆ رێگەچارەی دیپلۆماسی دەرەخسێنێت، دووپاتی كردەوە، ئێران ناتوانێت لە رێگەی داخستنی گەرووی هورمزەوە ئابووریی دنیا بە بارمتە بگرێت.
دوای راگەیاندنی رادەستكردنی وەڵامی تاران بۆ واشنتن لە رێگەی ئیسلام ئابادەوە، میدیا فەرمییەكانی ئێران دووپاتیان كردەوە كە وەڵامەكەی ئێران بابەتی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانی پشتگوێ خستووە و سەرنجی خستووەتە سەر كۆتاهێنان بەو شەڕەی لە ناوچەكە هەیە، ئاژانسی "ئێرنا"ی فەرمی گوتی، هەوڵەكانی ئێران بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی هاتوچۆی دەریاییە لە گەرووی هورمز، بەر لە دەست پێكردنی هەر دانوستانێك لەبارەی بابەتە هەستیارەكان، لەوانە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.
ئەگەرچی تا ئێستە هیچ زانیارییەك لەبارەی وەڵامەكەی ئێران بۆ پێشنیازەكەی ئەمەریكا بە تەواوەتی بڵاو نەكراوەتەوە، بەتایبەتی لە لایەن میدیاكانی ئێرانەوە، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانییە ئەمەریكییەكان باسی ئەوە دەكەن كە پێشنیازەكە باسی كردنەوەی گەرووی هورمز و لابردنی گەمارۆ دەریاییەكەی ئەمەریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران دەكات، جیا لە دیاریكردنی ماوەی 30 رۆژ بۆ دانوستان بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی فرەوانتر.
ئەمریکا هاتە دەنگ لەسەر وەڵامی ئێران
2رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه