Kurdistan Press - زیاتر لە هەزار سەربازی ڕووسیا کوژران زیاتر لە هەزار سەربازی ڕووسیا کوژران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زیاتر لە هەزار سەربازی ڕووسیا کوژران

سوپای ئۆکرانیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراو و بریندارانی سەربازانی ڕوسیا لە سەرەتای جەنگەوە لەسەر خاکەکەی، بۆ نزیکەی ملیۆنێك و 340 هەزار کەس بەرزبوەتەوە، کە لەنێویاندا نزیکەی هەزار و 80 کەسیان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا کوژراون یان برینداربون.
دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبوک" بڵاویکردوەتەوە. هێزەکانی ئۆکرانیا لە سەرەتای جەنگەوە 11,920 تانک، 24,541 ئۆتۆمبێلی جەنگی زرێپۆش، 41,712 سیستەمی تۆپهاوێژ، 1780 سیستەمی موشەکهاوێژی فرە مەودا، و 1371 سیستەمی بەرگری ئاسمانییان تێکشکاندوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە 435 فڕۆکەی جەنگی، 352 هێلیکۆپتەر، 1351 سیستەمی زەمینی، 281,208 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 4585 موشەکی کروز، 33 کەشتی جەنگی، 2 ژێردەریایی، 95,252 ئۆتۆمبێل و تانکی سوتەمەنی، و 4173 یەکەی کەرەستەی تایبەت تێکشکێنراون.
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، لە وتارێکدا لە کاتی ئامادەبونی لە نمایشی سەربازی ڕوسیا کە لە گۆڕەپانی سور بەبۆنەی ڕۆژی سەرکەوتنەوە بەڕێوەچو، ڕایگەیاند کە سەربازەکانی لە ئۆکرانیا شەڕی "هێزێکی دوژمنکارانە" دەکەن کە لەلایەن تەواوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)وە پشتیوانی دەکرێت.
ئەم یادە، کە بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە ئاهەنگەکانی ئەمساڵ تێیدا کەمکرانەوە، هاوکات بو لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەستێکی کاتی 3 ڕۆژە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیەندرا و ڕەزامەندی مۆسکۆ و کیێڤی بەدەستهێنا.
ترەمپ لەسەر پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" نوسیویەتی: "هیوادارین ئەمە ببێتە سەرەتای کۆتایی هاتنی جەنگێکی درێژخایەن و خوێناوی و دڕندانە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاگربەستەکە لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی 1000 دیل لە هەردولا دەبێت.
لایخۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە فەرمانی بە سوپا کردوە گۆڕەپانی سور لە مۆسکۆ نەکەنە ئامانج لە کاتی نمایشەکەی ڕوسیادا، و لە بەیاننامەیەکی جیادا جەختی کردەوە کە حکومەتەکەی پابەندی ئاگربەست دەبێت بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، کە ئەوەش ئاگربەستێکە کە مۆسکۆ ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا