بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی چەند هەفتەیەک لە ئێران ئامادە دەکات، بە گەیشتنی هەزاران سەرباز و هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش دەتوانێت قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارتری شەڕەکە ئاشكرا بكات، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری هێرشهكه بدات.
ئەو بەرپرسانە کە داوایان کردوە ناسنامەکەیان ئاشکرا نەکرێت، ڕونیانکردوەتەوە، "هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ئەگەری، نابێتە لەشکرکێشییەکی تەواو و لەبری ئەوە ڕەنگە سنوردار بێت بەو هێرشانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و هێزی پیادەی ئاسایی ئەنجامدەدرێن".
هەروەها ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەو پلانانە چەند هەفتەیەکە لە کاردان و بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو ئەرکە دەتوانێت هێزەکانی ئەمریکا بخاتە بەردەم کۆمەڵێک مەترسی، "لەوانەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی ئێرانی، تەقەی زەمینی و بۆمبی چێندراو".


وەڵام بدەوه