دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:
هێرشی بەهێزمان لە دژی ئێران دەستپێکرد
پێویستە وڵاتانی دیکە دەست لە پرسی گەرووی هورمز بدەن، ئێمە بەکاری ناهێنین.
رەنگە پلانم هەبێت سەبارەت بە دوورگەی خارک، بەڵام باسی ناکەم.لەڕووی سەربازییەوە سەرکەوتنمان لە جەنگدا بەدەستهێنا. دوژمنمان تێکشکاند، گەرووی هورمزیش لە شوێنێکدا دەکرێتەوە.ئێران لەسەر ناڕەزایەتی دەربڕین خەڵکی لە سێدارە دا. باوەڕم وایە ئیسرائیل ئامادە دەبێت کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ئێران بهێنێت کاتێک ئەمریکا دەیەوێت کۆتایی پێبهێنێت. ئێمە پێویستمان بە گەرووی هورمز نییە و بەکاری ناهێنین، وڵاتانی ئەوروپا، کۆریای باشوور، ژاپۆن و چین پێویستیان بەو گەرووە هەیە و دەبێ بەشداری بکەن لە کردنەوە ئەگەر بە کەمیش بێ.


وەڵام بدەوه