ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئاداری 2026، تولسی گابارد بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەمەریکا، دووپاتی کردەوە کە مانەوەی ڕژێمی ئێران بە واتای بونیادنانەوەی هێزە مووشەکییەکانی دێت.
گابارد لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، مانەوەی ڕژێمی ئێران واتە دووبارە بونیادنانەوەی هێزە مووشەکییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی و ئاماژەی بەوە دا کە ئێران و بریکارەکانی هێشتا توانای ئەوەیان هەیە هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.
هەروەها ڕوونی کردەوە کە ڕژێمی ئێران یەکگرتووە، بەڵام بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمانەوە تا ڕادەیەکی زۆر ماندوو و شەکەت بووە، ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر ڕژێمی ئێران لەم جەنگە ڕزگاری بێت، ئەوا هەوڵێک دەست پێ دەکات کە چەندان ساڵ دەخایەنێت بۆ بونیادنانەوەی مووشەک و درۆنەکانی.
بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەمەریکا لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاشکرای کرد، لە هێرشەکانی مانگی حوزەیراندا بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانمان وێران کرد، و لەوەتەی تێکشکاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە، تێبینیمان نەکردووە هیچ هەوڵێک هەبێت بۆ بونیادنانەوەی تواناکان پیتاندن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناو ئێران خێراتر لەوەی پلانی بۆ دانرابوو بەڕێوە دەچن، و بۆ چەند هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبن.
هاوکات ترەمپ سەرکەوتنی هێزەکانی ئەمەریکای لە لەناوبردنی سەرکردەکانی ئێران ڕاگەیاند، و ئاماژەی بەوە دا کە دەستێوەردانەکە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بوو، چونکە تاران تەنیا دوو هەفتە دوور بوو لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
دحخەکە زیاتر ئاڵوز دەبێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا قسەی کۆتایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا : دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ بڕیاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێکی تووند لە موجتەبا خامنەییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه