Kurdistan Press - بەهێزترین وڵاتی ئەوروپا دێتە ناو شەڕەکە بەهێزترین وڵاتی ئەوروپا دێتە ناو شەڕەکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەهێزترین وڵاتی ئەوروپا دێتە ناو شەڕەکە

دوای ئەوەی بە درۆنێكی ئێران هێرش كرایە سەر سەربازانی فڕەنسا لە هەولێر، حكوومەتی فڕەنسا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی بژاردەیوەڵامدانەوەی هێرشەكە دەكات.
ئەمڕۆ هەینی 13ی ئادار، ماڵپەڕی كەناڵی سكای نیوز بڵاوی كردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی بەرگری فڕەنسا كۆدەبنەوە و تاوتوێی ئەو هێرشە دەكەن كە بە فڕۆكەیەكی ئێران كرایە سەر هێزەكانیان لە هەولێر.
بەرپرسانی فڕەنسی باسیان لەوە كردووە كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت و ئامانجیش تاوتوێكردنی بارودۆخەكە و بژاردەی وەڵامدانەوەی هێرشەكەیە، كە دوێنێ‌ كرایە سەر سەربازانی فڕەنسا.
 ئەمڕۆ بەرپرسێكی فڕەنسی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ئەو هێرشەی كراوە بە درۆنێكی ئێرانی بووە كە بە "شاهید" دەناسرێت. 
شەوی رابردوو ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا رای گەیاند ئەفسەرێكی فڕەنسی گیانی لەدەست داوە و ژمارەیەك سەربازیش بریندارن. ماكرۆن دووپاتی كردەوە قبووڵی ناكەن هێرش بكرێتە سەر سەربازانی فڕەنسا.
پێشتر چەند میلیشیایەكی شیعە لە عێراق هەڕەشەیان لە هێزەكانی فڕەنسا كرد بوو، بە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگر بنێرێتە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سێ‌ سەرچاوەی تەناهی لە عێراق بۆ سكای نیوز باسیان لەوە كردووە، میلیشیاكانی شیعە رۆژی سێشەم و چوارشەمی رابردوو هێرشەكانیان لە ناوخۆی عێراق زیادی كردووە.
فڕەنسا هێزەكانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقە، ئەو وڵاتە نزیكەی چوار هەزار سەربازی لە وڵاتانی ناوچەكە بڵاوكردووەتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا