حکومەتی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی فڕه‌نسا، ئیتاڵیا و پۆڵندا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان ده‌كه‌ن خاکی ئێران بەجێبهێڵن و لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وریابن و گەشتیش بۆ عێراق و لوبنان نەکەن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه به‌په‌له ئێران به‌جێبهێڵن و ئامۆژگاریشیان ده‌كات گه‌شت بۆ عێراق و لوبنان نه‌كه‌ن.
ئیتاڵیا هه‌روه‌ها داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردوە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وریابن.
وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا ئه‌مڕۆ هەینی داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە گەشت بۆ ئیسرائیل نەکەن و ئامۆژگاری هاوڵاتیان لە ئیسرائیل، قودس و کەناری ڕۆژئاوا دەکەن "وریا بن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزارەتی دەرەوەی پۆڵندا ڕۆژی هەینی داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە دەستبەجێ ئێران و ئیسرائیل و لوبنان بەجێبهێڵن بەهۆی گرژیی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتەکە لە سێ پۆستی لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای "X" سەبارەت بە ئێران، ئیسرائیل و لوبنان ڕایگەیاند، "دۆخی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیرە، مەترسیی هەڵکشانی زۆرە، ڕەنگە ناوچەی ئاسمانی بەڕوی هاتوچۆی ئاسمانی مەدەنیدا دابخرێت، ڕەنگە گەڕانەوە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە مەحاڵ بێت یان لەڕادەبەدەر قورس بێت".


وەڵام بدەوه