ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر ئێران سەپاند. گوشارەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە هەموو رووەكان بەردەوامە، هاوكات بڕٍیارە سبەی پێنجشەم سێیەم گەڕی دانوستانە ئەتۆمییەكان لە نێوان ئێران و ئەمەریكا لە جنێڤ بەڕێوە بچێت، ئەمەریكا خەریكی كۆكردنەوەی هێزی سەربازییە لە ناوچەكە، ماوەیەكیشە دەستی بە گەمارۆی نەوتی بەسەر ئێران كردووە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا زنجیرەیەكی نوێی سزا بەسەب ئەو وڵاتە دەسەپێنێت.
وەك ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەم وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكی لە پێگەی ئەلیكترۆنی خۆی رای گەیاند و ئاژانسی "رۆیتەرز" باسی كرد، وەزارەتەكە سزای بەسەر ژمارەیەك كەسایەتی و قەوارە و كەشتی هەڵگری نەوتی ئێران سەپاند، سزاكە چوار كەسایەتی و 16 كۆمپانیای پێوەندیدار بە ئێران و 12 كەشتی هەڵگری نەوتی گرتەوە، ئەوان خرانە ناو لیستی سزاكانەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی توندكردنی سزاكان بەسەر چالاكییە ئابوورییەكانی ئێران.
بەپێی سزاكە ئەمەریكا تەواوی حیسابات و موڵكوماڵی ئەو كەسایەتی و كۆمپانیا و قەوارانە بلۆك دەكات، ئەوە لەوكاتەی پێش ئێستە وەزارەتەكە چەندان سزای تری بەسەر كەسایەتی و كۆمپانیاكانی نزیك لە ئێرانی سەپاندبوو، جگە لەوەی سزوای تری بەسەر كەرتی نەوتی ئێران سەپاندووە و ماوەیەكیشە سزا نەوتییەكانی توندتر كردووە.
بڕیارە سبەی پێنجشەم سێیەم گەڕی دانوستانە ناراستەوخۆ ئەتۆمییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا بە ناوەندگیریی عومان لە جنێڤ لە سویسرا بەڕێوە بچێت، ئەمڕۆ هاتە راگەیاند كە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی هاوەڵی بۆ بەشداریكردن لەو گەڕەی دانوستانەكان بەرەو جنێڤ بەڕێ كەوتوون و ئەوان سوورن لەسەر گەیشتن بە رێككەوتن.
لە ئێران قەوما، ئەمەریکا وازی لێ ناهێنێت.
5رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه