وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرای كرد، كه ڕووسیا نایه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام مۆسكۆ به هه‌موو توانا و ئامرازه سه‌ربازییه‌كانییه‌وه وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه بكرێته‌سه‌ری.
لاڤرۆڤ له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن تی ڤی گوتی، هیچ نیازێكمان نییه هێرش بكه‌ینه سه‌ر ئه‌وروپا و پێویستیشمان به‌وه نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو په‌لاماری ڕووسیا بدات و هێرشی بكاته‌سه‌ر، ئه‌وكاته وه‌ك سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین گوتی، وه‌ڵامدانه‌وه‌مان وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی تایبه‌ت نابێت، به‌ڵكوو وه‌ڵامی سه‌ربازی فره‌وانمان ده‌بێت، به به‌كارهێنانی هه‌موو توانا و ئامرازه سه‌ربازییه‌كانی له‌به‌رده‌ستماندایه.
زیاتر گوتی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له ئاسایشی كیشوه‌ری ئۆراسیا به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له كاتێكدایه كه وڵاتانی ئه‌وروپا به ته‌واوی پشتیوانی ئۆكراینا ده‌كه‌ن و زۆرترین كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی و سه‌ربازیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاته، هاوكات كێبه‌ركێی خۆپڕچه‌ككردنیشیان ده‌ست پێ كردووه.


وەڵام بدەوه