Kurdistan Press - فەرەنسا داوایەکی بەپەلە لە ئەحمەد شەرع دەکات فەرەنسا داوایەکی بەپەلە لە ئەحمەد شەرع دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرەنسا داوایەکی بەپەلە لە ئەحمەد شەرع دەکات

سەرۆكی فڕەنسا لە پەیامێكدا رای گەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، قسەی كردووە و نیگەرانیی خۆی لە گرژییەكان دەربڕیوە. دەشڵێت، "ئاگربەستێكی هەمیشەیی پێویستە، هەروەها دەبێت ڕێككەوتنێك لەسەر یەكخستنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ هێزەكانی دەوڵەتی سووریادا بكرێت".

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا ڕای گەیاند، ئەم بەیانییە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام داوە و تێیدا تاوتوێی دۆخی تەناهیی و سیاسی ئەو وڵاتەیان كردووە.

ماكرۆن لە پۆستێكدا ئاشكرای كردووە كە نیگەرانیی قووڵی فڕەنسای بە سەرۆكی سووریا گەیاندووە، لەبارەی زیادبوونی گرژییەكان و بەردەوامی ئەو هێرش و ئۆپراسیۆنانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سووریاوە ئەنجام دەدرێن.

سەرۆكی فڕەنسا دووپاتیشی لە پێویستی ڕاگەیاندنی ئاگربەستێكی هەمیشەیی و گەیشتن بە ڕێككەوتن، بۆ تێكەڵكردنەوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەتی سووریا، لەسەر بنەمای ئەو ئاڵوگۆڕ و گفتوگۆیانەی لە مانگی ئاداری ڕابردوودا كراون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه