Kurdistan Press - كاتی گۆڕینی ئێران هاتووە كاتی گۆڕینی ئێران هاتووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كاتی گۆڕینی ئێران هاتووە

بینە و بەردەی ئەمەریكا و ئێران كۆتایی نایەت، هەفتەی رابردوو زۆر نزیك بوو ئەمەریكا گورزێكی سەربازی لە تاران بوەشێنێت، بەڵام لە دوا ساتەكان و لەبەر هۆكاری نادیار پاشگەز بووەوە، كەچی هێرشی ئەوان لە میدیاكان بۆ سەر یەكتر نەوەستاوە، سەرۆكی ئەمەریكا پێی وایە كە كاتی گەڕان بە دوای سەركردایەتییەكی نوێ بۆ ئەو وڵاتە هاتووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی "پۆلیتیكۆ"ی ئەمەریكی گوتی، كاتی كۆتاهێنان بە دەسەڵاتی عەلی خامنەیی رابەری ئێران هاتووە، كە 37 ساڵە بەردەوامە، ئەو كەسێكی نەخۆشە و پێویستە وڵاتەكەی بەشێوەیەكی گونجاو بەڕێوە ببات و دەست لە كوشتنی خەڵك هەڵبگرێت، بەهۆی خراپیی فەرمانڕەوایەتییەكەی وڵاتەكەی كردووەتە خراپترین شوێن لە دنیا بۆ ژیان. 

ترەمپ دووپاتی كردەوە، كاتی هاتووە بەدوای سەركردایەتییەكی نوێ بۆ ئێران بگەڕێین، سەبارەت لە لێدوانەكانی خامنەیی گوتی، ئەو بە وێرانكردنی تەواوەتیی وڵاتەكەی تۆمەتبارە، ئەوەی وەك سەرۆك ئەنجامی داوە بریتییە لە وێرانكردنی تەواوەتیی وڵاتەكەی و بەكارهێنانی توندوتیژییەكی بێ وێنە بۆ ئەو كارە، بۆیە بۆ بەردەوامبوونی ئەو وڵاتە، پێویستە سەركردایەتییەكەی سەرنج باتە كاروباری دەوڵەت، وەك ئەوەی من لە ئەمەریكا دەیكەم، نەك كوشتنی هەزاران كەس بۆ پارێزگاریكردن لە دەسەڵات.

ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەركردایەتی لەسەر رێزگرتن بنیات نراوە نەك كوشتن و كوشتن، ئەو پیاوە نەخۆشە و پێویستە بە باشی وڵات بەڕێوە ببات و دەست لە كوشتنی خەڵك هەڵبگرێت، كە وڵاتەكەی بووەتە خراپترین شوێن بۆ ژیان بەهۆی خراپیی سەركردایەتییەكەیەوە.    

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه