سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هەڕەشە لە كووبا دەكات و رایدەگەیەنێت، تا كات لە كات نەترازاوە وەرە با رێككەوین، دەنا دەبێ چاوەڕێی سزا و لێكەوتەكانی رێكنەكەوتن بكەیت.
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ یەكشەمە لە (ترووس سۆشیال)ەوە ئەو پەیامەی بە كووبا دا و گوتی: ”چیتر نەوتی ڤەنزوێلا بۆ كووبا ناڕێژرێت، بۆیە بە پێداگرییەوە پێشنیار دەكەم تا كات بەسەر نەچووە رێك بكەوە لەگەڵمان.“
جێی باسە هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ گوتی: پێویست بە هێرشی سەربازی ناكات، كووبا هەر خۆی دادەڕووخێت ئەگەر نەوتی ڤەنزوێلای لێ ببڕێت.


وەڵام بدەوه