Kurdistan Press - ترەمپ هەڕەشە دەکات ترەمپ هەڕەشە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ هەڕەشە دەکات

دوای ئەوەی دوێنێ هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا لە ئۆپراسیۆنێكی كتوپڕ لە كاراكاسی پایەتەختی ڤەنزوێلا سەرۆكی ئەو وڵاتەیان گرت و بردیان بۆ ئەمەریكا بۆ دادگاییكردنی بە چەند تۆمەتێك، سوپای ڤەنزوێلا ددانی بە دیلیسی رۆدرێگز جێگری مادۆرۆ بۆ شوێنگرتنەوەی بە شێوەیەكی كاتی دانا، هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی لە رۆدرێگز كرد ئەگەر داواكارییەكانی ئەمەریكا جێبەجێ نەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم ترەمپ لە دیدارێكی تەلەفۆنی لەگەڵ كۆواری "زە ئەتلانتیك"ی ئەمەریكی گوتی، ئەگەر رۆدرێگز ئەوەی پێویستە ئەنجامی نەدات، باجێكی قورس دەدات و رەنگە لەوەی مادۆرۆ قورستر بێت، قبووڵی ناكەین سەركردایەتیی نوێی ڤەنزوێلا ئەنجامی دەستوەردانی ئەمەریكا لەو وڵاتە رەت بكاتەوە و هەڵوێستی رۆدرێگز تەحەدایەكی راستەوخۆیە بۆ واشنتن، دووپاتی كردەوە كە رەنگە ڤەنزوێلا دوایین دەوڵەت نەبێت لە لایەن ئەمەریكاوە هێرشی بكرێتە سەر.

دوای گرتنی مادۆرۆ، سوپای ڤەنزوێلا ددانانی بە دیلیسی رۆدرێگز وەك سەرۆكی بە وەكالەتی ئەو وڵاتە دانا و دادگای باڵای ڤەنزوێلا داوای لە رۆدرێگز كرد بەشێوەیەكی كاتی سەرۆكایەتیی وڵاتەكە بگرێتە دەست، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوسەرەكەی لە لایەن هێزێكی تایبەتی ئەمەریكا گیران.

لای خۆیەوە جەنەرال ڤلادیمێر بادرینۆ لوپێز وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەك ئاماژەی بۆ بڕیارێكی شەوی رابردووی دادگای باڵا كرد كە فەرمان بە رۆدرێگز دەكات بە گرتنە دەسەڵات بۆ ماوەی 90 رۆژ و داوای ئازادكردنی مادۆرۆی كرد و سەركۆنەی كوشتنی ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی لە لایەن سوپای ئەمەریكا كرد.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه