دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا لەلایەن هێزی دەلتای ئەمەریكاوە قسەوباسی زۆری لە میدیا جیهانییەكان دروست كردووە، یەكێك لەو پرسانەش ئەوەیە، ئایە بەتۆمەتی ئەوەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە كردووە لەسێدارە دەدرێت؟
لەیاسای ئەمەریكادا سزای لە سێدارەدان بوونی هەیە و چەندین كەسیان لە سێدارە داوە، بۆیە ئەو پرسیارە وروژاوە، ئایا مادۆرۆ لەسێدارە دەدرێت؟ بەتایبەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە وتارێكدا گوتی: ”بەهۆی بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە، لەلایەن سەرۆكی ڤەنزوێلاوە، ساڵانە ٣٠٠ هەزار كەس لە ئەمەریكا گیانیان لەدەستداوە.“
ئەگەر ئاوڕێك لە مێژوو بدەینەوە، رووداوی لەوشێوەیە لەلایەن ئەمەریكاوە روویداوە، ئەویش دەستگیركردنی نۆریگا، سەرۆكی پانامایە لە ٢٠ی ١٢ی ١٩٨٩، كە بەهەمان تۆمەت دەستگیر كرا و ئەمەریكا دەیگوت بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەكات و هەروەها ساختەكاری لە هەڵبژاردندا كردووە.
پرسیارەكە ئەوەیە، ئایا سەرۆكی پاناما لەسێدارە درا؟ چارەنووسی ئەو سەرۆكە چی لێهات؟
دوای ئەوەی سەرۆكی پاناما دەستگیر كرا، هەڵبژاردن لە پاناما ئەنجام درا، گولێرمۆ ئەندارە بووە سەرۆك، بەڵام لە بنكەیەكی سەربازی ئەمەریكا سوێندنی یاسایی خوارد و هێزی سەربازی ئەو وڵاتەش كۆتایی پێهات و لە شوێنی ئەو هێزە، سوپای پۆلیسیان دامەزراند، كە سوپایەكی مەدەنی بوو.
نۆریگا، سەرۆكی پاناما دوای ماوەیەكی زۆر لە دەستگیركردنی لە زیندانەكانی ئەمەریكا، پاشان گواسترایەوە بۆ پاریس و ئازاد كرا. دوای ماوەیەك گەڕایەوە بۆ پاناما و لە ٢٩ی ٥ی ٢٠١٧ ماڵئاوایی لە ژیاندا كرد، واتە لە سێدارە نەدراوە.
لەسەر رۆشنایی ئەو رووداوە مێژووییە، كە ڕێك هەمان سیناریۆی مادۆرۆیە، بەڵام لە ٢٠٢٦، مادۆرۆ لەسێدارە نادرێت، روونیش نییە دادگای ئەمەریكا چی بڕیارێكی لەبارەوە دەدات؟ ئایا بەتۆمەتی ئەوەی بووەتە هۆكاری كوشتنی هەزاران هاووڵاتی ئەمریكی بەهۆی بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، یان ئازادی دەكەن و وەكوو ئەوەی نییۆڕك تایمز باسی دەكات، رەنگە بینێرێتە توركیا و تا كۆتایی ژیانی لەوێ نیشتەجێ بێت.
هەموو ئەگەرەكان كراوەن و چاوەڕێی بڕیاری دادگای ئەمەریكا دەكرێت.


وەڵام بدەوه