Kurdistan Press - ڤەنزوێلا تەسلیم نابێت ڤەنزوێلا تەسلیم نابێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڤەنزوێلا تەسلیم نابێت

ڤلادیمیر لۆپێز، وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا، بڵاوەپێکردنی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاند. ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی ئەمریکا هات بۆ سەر شاری کاراکاسی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڤەنزوێلا.

وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی، داوای پێکهێنانی "بەرەیەکی یەکگرتووی بەرگری" کردووە لە بەرامبەر ئەوەی بە "خراپترین دەستدرێژی" بۆسەر مێژووی ڤەنزوێلا ناوی برد. 

پادرینۆ لۆپێز گوتی، هەموو یەکە سەربازییەکان بەپێی "فەرمانەکانی مادورۆ" دەستبەکار بوون، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەو هەواڵانە نەدا کە باس لە دەستگیرکردنی سەرۆکی وڵاتەکە دەکەن.

وەزیری بەرگریی ڤەنزوێلا رایگەیاند، "ئەوان هێرشیان کردووەتە سەرمان، بەڵام ناتوانن زاڵ بن بەسەرماندا." هەروەها داوای لە هاووڵاتییان و سەربازان کرد هێمن بن و یەکڕیزیی خۆیان بپارێزن.

لە هەمان کاتدا، هۆشداریی دا لە دروستبوونی پشێوی و بێسەروبەری لە نێوخۆی وڵاتدا و گوتی، "با خۆمان رادەستی ئەو ترس و دڵەراوکێیە نەکەین کە دووژمن دەیەوێت لە ناومان بڵاویبکاتەوە."

حکومەتی ڤەنزوێلا باری نائاسایی راگەیاندووە. ئەم بڕیارە دەسەڵاتی فراوان دەداتە سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخ و پاراستنی دامەزراوە هەستیارەکان. 

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە لانیکەم 7 تەقینەوەی بەهێز شاری کاراکاسیان هەژاند و فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاستێکی زۆر نزمدا بە ئاسمانی پایتەختدا دەفڕین.

دواتر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی توانیویانە نیکۆلاس مادورۆ و هاوژینەکەی لە  کاراکاس دەستگیر بکەن و بیانبەنە دەرەوەی وڵات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه