Kurdistan Press - ڕووسیا هۆشداری دەدات ڕووسیا هۆشداری دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسیا هۆشداری دەدات

دوای ئەوەی بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی لە ئەگەری هێرشکردنەوە سەر ئێران کرد و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاش گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرد، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: ئەو لێدوانە شەڕانگێزانەی بنیامین ناتانیاهۆ لەبارە هێرشکردنە سەر ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی جێگەی نیگەرانییە و دەبێت بزانن چۆن مامەڵەدەکەن.

زاخارۆڤا وتی، ئەو جۆرە لێدوانانە و تۆمەتی ئایدیۆلۆژیی دژە ئێرانیی، بابەتێکی نوێ نییە، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندینجار و بێدوودڵی، ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانەی ڕەتکردوەتەوە کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ‌و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتوەکانە، چونکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو کارەساتێ گەورە دەبات و لێکەوتە و کاردانەوەی خراپی دەبێت.

وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "هەوڵدان بۆ ناچارکردنی وڵاتان بەقبوڵکردنی ئەگەری چارەسەرکردنی دۆخی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەڕێگەی هێزی سەربازیی و هەوڵی بۆمبارانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان جێگەی نیگەرانییە، چونکە بنکەکان لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدان.

نابراو هۆشدارییدا و وتی، "سەرکێشییەکی نابەرپرسانەی لەمجۆرە، کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر ڕێککەوتنی جیهانی بۆ قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی دەبێت، کە بەردی بناغەی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمیی یە، چونکە ئەو هەڕەشانە لەلایەن وڵاتێکەوەیە کە هەرگیز پەیوەندیی بەو پەیماننامەیە نەکردوە، لەدژی دەوڵەتێک کە لایەنێکە لەناو ڕێککەوتنەکەیە و پابەندە بە ڕێککەوتنەکە و بەندەکانی".

ماریا زاخارۆڤا ڕووی قسەکانی کردە ئیسرائیل و دژەئێرانەکان و ڕایگەیاند: "بۆ هه‌موو نەیارانی ئێران، خۆتان لەدروستکردنی گرژیی ‌و ئاڵۆزیی بەدوربگرن، داوا لەم سەر گەرمانە دەکەین کە بەتەواوی قەبارەی زیان ‌و وێرانکارییەکانیان بزانن ‌و خۆیان لە زیادکردنی ئاڵۆزیی و گرژییەکانی ئێران و نزیکەکانی و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەدوربگرن، هەڵيی شەڕی 12 ڕۆژەی ئەمساڵ دووبارەمەکەنەوە ، کە بوە هۆی تێکدانی چاودێرییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەئێراندا، چونکە ڕوبەڕوبونەوە تەنها کارەسات دەنێتەوە‌و هەڕەشەی ڕاستیینە بۆ سەر ئاشتیی ‌و ئاساییشی نێودەوڵەتیی دروستدەکات و پرسی چارەسەر دەگەیەنێت بنبەست."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه