Kurdistan Press - ئەمریکا تاقیکردنەوەی دەسپێکرد ئەمریکا تاقیکردنەوەی دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا تاقیکردنەوەی دەسپێکرد

رۆژنامەی (ناشناڵ ئینترێست)ی ئەمەریكی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەمەریکا دەستی بەسەر نموونەیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (شاهید)ی ئێرانیدا گرتووە و لە تاقیگەکانیدا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات.

بەپێی راپۆرتەکە، تاقیگەی یومای سوپای ئەمەریکا لە ویلایەتی ئەریزۆنا، تاقیکردنەوە لەسەر ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەكە ئەنجام دەكات، بە ئامانجی تێگەیشتن لە توانا تەکنیکییەکانی و چۆنیەتیی بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە لە سیستمە ئەمەریکییەکاندا

جێی باسە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (شاهید) لە جەنگی ئۆکراینادا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە بەکار دەهێنرێت و کاریگەرییەکی بەرچاوی لە بەرەکانی جەنگدا پیشان داوە. ئەم بەکارهێنانە بووەتە هۆی ئەوەی وڵاتە گەورەکان سەرنجی زیاتر بدەنە ئەم جۆرە تەکنەلۆژیا جەنگییە.

ئەوەی سەرنجی شارەزایانی سەربازیی ڕاکێشاوە، نرخی کەمی ئەم درۆنەیە کە نرخی  ٣٥ هەزار دۆلارە، لەگەڵ توانای وێرانکەریی لە مەیدانی جەنگدا. 

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵی ٢٠١١ ئێران توانیبووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکی لە جۆری RQ-170 کۆنترۆڵ بکات و دەستی بەسەردا بگرێت و لەو سیستمە ئەمەریکییە سوودی وەرگرتووە لە پەرەپێدانی درۆنە خۆماڵییەکانیدا، لەوانە (شاهید.)

ئێستا ئەمەریکا خۆی لە دۆخێکی هاوشێوەدا دەبینێتەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە، هەوڵ دەدات لە تەکنەلۆژییی ئێرانییەوە فێر بێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەڵسەنگاندنەکانی دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەریخستووە کە (شاهید ١٣٦) لە چەند لایەنێکەوە لە سیستمە هاوشێوە ئەمەریکییەکان پێشکەوتووترە، ئەمەش بووەتە هۆکاری گرنگیی ئەم لێکۆڵینەوەیە.

راپۆرتەکە زانیارییەکی نوێ ئاشکرا دەکات سەبارەت بە بەرهەمهێنانی (درۆنی شاهید) لەدەرەوەی ئێران. بەپێی راپۆرتەکە، ڤەنزوێلا ڕێگەی بە ئێران داوە کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە درۆنە لە خاکەکەیدا دابمەزرێنێت.

ئەمەریکا خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (لۆکاس)ە کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی چەکەوە بەرهەم دەهێنرێت. پنتاگۆن دەیەوێت ئەم تەکنەلۆژیایە بەکار بهێنێت بۆ دروستکردنی درۆنی هەرزان کە بتوانرێت لە دژی ئامانجە جووڵاوەکانی وەک تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکار بهێنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه