ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكى رای گه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ندێك راگه‌ینراویان له‌باره‌ى رێكخراوى ئیخوان موسلمین ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كنوونى یه‌كه‌م، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه ماركۆ رۆببیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاندووه، له هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌مه‌ریكا راگه‌ینراوى تایبه‌تى سه‌باره‌ت به رێكخراوى ئیخوان موسلمین ده‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند ویلایه‌تێكى ئه‌مه‌ریكى ئیخوانیان خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه مانگى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكى واژووى له‌سه‌ر بڕیارێك كردووه، كه حكوومه‌ته‌كه‌ى پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ى هه‌ڵوێستى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له رێكخراوه‌كان ئیخوان موسلمین هاوشێوه‌ى لبنان و میسر و ئوردن بخاته لیستى رێكخراوه بیانییه تیرۆریسته‌كان.


وەڵام بدەوه