Kurdistan Press - ئەوروپا ئامادەبن بۆ جەنگ ئەوروپا ئامادەبن بۆ جەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوروپا ئامادەبن بۆ جەنگ

لەم مانگانەی ڕابردوودا، هۆشداریی بەرپرسانی ئەورووپی بۆ هاووڵاتییان سەبارەت بە پێویستیی ئامادەبوون بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا بەدوای یەکدا هاتن، ئەمەش لە چوارچێوەی گوتارێکی بێپێشینەدا کە ڕەنگدانەوەی هەڵکشانی ترسە ئەمنییەکانە لە کیشوەرە پیرەکە (ئەورووپا)، ئەوەش لە سێبەری بەردەوامیی دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا.

ڕۆژی دووشەممە، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە دووبارەبوونەوەی ئەم هۆشدارییانە بە "گۆڕانکارییەکی دەروونیی قووڵ" دادەنرێت بۆ کیشوەرێک کە دوای دوو جەنگی جیهانی، خۆی لەسەر بنەمای گوتارێک بنیادنایەوە کە جەخت لەسەر تەبایی و خۆشگوزەرانیی ئابووریی هاوبەش دەکاتەوە

لە پشووی کۆتایی هەفتەدا، فرێدریک مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ستراتیژیی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیای لە ئۆکرانیا بە ستراتیژیی هیتلەر لە ساڵی 1938 چواند، کاتێک دەستی بەسەر هەرێمی سودێتدا گرت لە چیکۆسلۆڤاکیا کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەڵمان بوون، بەر لەوەی بەردەوام بێت لە داگیرکردنی بەشێکی بەرفراوانی کیشوەرەکە.

ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک هات لە وتارێکی مارک ڕووتە، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، کە تێیدا هۆشداریدا لەوەی "جەنگ لەبەر دەرگاکانمانە" و "دەبێت ئامادەبین بۆ جەنگێک هاوشێوەی ئەوەی ڕووبەڕووی باپیرانمان بووەوە"، و ئەوەشی زیادکرد کە ڕووسیا ڕەنگە لە ماوەی ٥ ساڵدا ئامادەبێت بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ناتۆ.

لە هەمان چوارچێوەدا، سەرۆک ئەرکانی سوپای فەرەنسا لەم دواییانەدا هۆشداریدا لەوەی فەرەنسا لە مەترسیدایە و دەبێت ئامادەبێت بۆ قبوڵکردنی لەدەستدانی ڕۆڵەکانی.

ئەم هۆشدارییانە هاوکاتن لەگەڵ ترس لەوەی ئیدارەی ترەمپ، کە خاوەنی "خواستی گۆشەگیرییە"، لەوانەیە لە کاتی روودانی هەر هێرشێکدا بەدەم بانگەوازی هاوکاریکردنی ئەورووپاوە نەیەت.

ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، کە لەم مانگەدا بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەوڵ دەدات بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جەنگ لە ئەورووپا و دووبارە چەسپاندنی سەقامگیریی ستراتیژی لەگەڵ ڕووسیا، بەبێ ئەوەی مۆسکۆ وەک "دوژمن" پۆلێن بکات، ئەوەش بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەندین ساڵدا.

لە بەرامبەردا، هەڵسەنگاندنی ساڵانەی هەڕەشەکان لە بەریتانیا، کە لەلایەن (بلایز مێتریۆلی) سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەکییەوە خوێندرایەوە، تۆنێکی جیاوازی هەبوو، چونکە هۆشدار یدا لەوەی ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئەورووپا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه