سەرکردایەتیی سەربازی و هەواڵگریی بەریتانیا هۆشدارییەکی توند دەدەن لەبارەی زیادبوونی مەترسییەکانی ڕووسیا و ئەگەری ڕوودانی جەنگێکی فراوان.
ڕیچارد نایتۆن، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی مۆسکۆوە، ڕەنگە پێویست بێت "کوڕان و کچان"ی وڵات خۆیان بۆ ئەگەری جەنگ ئامادە بکەن. ناوبراو دۆخی ئەمنیی ئێستای بە "مەترسیدارترین دۆخ لە ماوەی خزمەتکردنیدا" وەسف کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەم هۆشدارییە سەربازییانە، (بلێز مێترۆلی)، سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگریی نهێنیی بەریتانیا (MI6)، لە یەکەم وتاری گشتیی خۆیدا ڕووسیای بە "مەترسییەکی شەڕەنگێز، فراوانخواز و پێداچوونەوەکار" ناوبرد و هۆشداریدا کە "هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ لە هەموو شوێنێکن".
خانمە سەرۆکەکەی MI6 ئاشکرای کرد کە ڕووسیا لە ڕێگەی تاکتیکی جەنگی تێکەڵاو (Hybrid)، وەک هێرشی ئەلیکترۆنی (سایبەر)، کاری تێکدەری و ئۆپەراسیۆنی هەواڵگرییەوە خەریکی تاقیکردنەوەی ڕۆژئاوایە. لە کۆتایشدا جەختی کردەوە کە پشتیوانیی بەریتانیا بۆ ئۆکرانیا بەردەوام و پایدار دەبێت.


وەڵام بدەوه