Kurdistan Press - ئەمریکا پیلانێکی گەورە پووچەڵ کرایەوە ئەمریکا پیلانێکی گەورە پووچەڵ کرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا پیلانێکی گەورە پووچەڵ کرایەوە

لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنەكانی سەری ساڵ، جموجۆڵی گرووپە تیرۆریستییەكان لە دنیا زیاتر دەبێت، دوای هێرشە تیرۆریستییەكەی دوێنێی سیدنی لە ئوسترالیا و كوژرانی 15 كەس، ئەمڕۆ نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریكا رای گەیاند كە پلانی هێرشێكی تیرۆریستییان لە ناوچەكانی ئۆرانج و لوس ئەنجلۆس لە كالیفۆرنیا پووچەڵ كردووەتەوە.

داواكاری گشتیی ئەمەریكا رای گەیاند كە نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی پلانی هێرشێكی تیرۆریستی لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمب لە چەند شوێنێك پووچەڵ كردووەتەوە، لەوانە كردنەئامانجی كارمەندانی فەرمانگەی كۆچبەران و ئۆتۆمبێلەكانیان لە ئۆرانج و لۆس ئەنجلۆس، بام بۆندی وەزیری دادی ئەمەریكا گوتی، نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی پلانێكی گەورەی تیرۆریستی پووچەڵ كردووەتەوە كە بڕیار بوو لە شەوی سەری ساڵ هەردوو ناوچەی ئۆرانج و لۆس ئەنجلۆس بگرێتەوە.

لە بەیاننامەیەك روونی كردەوە، گرووپی "تێرتل ئایلاند لیبریشن فرۆنت"، كە گرووپێكی چەپی توندڕۆیە، خۆی بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك هێرش و تەقینەوە لە كالیفۆرنیا لە شەوی سەری ساڵ ئامادە كردبوو، هەروەها پلانی كردنەئامانجی كارمەندانی فەرمانگەی كۆچبەران و گومرگ و ئۆتۆمبێلەكانیان هەبوو.

وەك میدیاكانی ئەمەریكا ئاشكرایان كرد تۆمەتی پیلاندانان و هەبوونی چەك و بۆمبی چێنراوی تۆمارنەكراو ئاراستەی چوار كەس كراوە و كەسێكی تریش سەر بە هەمان گرووپ لە نیو ئۆرلینز گیراوە.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه