سەرۆکی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند، وڵاتەکەی تۆڵەی کوشتنی دوو سەرباز و وەرگێڕێکی سڤیل لە داعش دەکاتەوە، کە بە گوتەی خۆی، لە هێرشێکی داعشدا کوژراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئێمە تۆڵە دەکەینەوە.دواتریش لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ دا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا لە هێرشەکە "زۆر تووڕە و پەستە.ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی گوت، ئێمە بەهۆی لەدەستدانی سێ نیشتمانپەروەری مەزن لە سووریا، شیوەن دەگێڕین. دەزانین چۆن روویداوە. بۆسەیەک دانرابوو. زۆر بەداخەوە. سێ برینداریشمان هەن کە وادیارە لە دۆخێکی تەواو باشدان."
هەروەها لە ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، "ئەمە هێرشێکی داعش بوو لە دژی ئەمریکا و سووریا، لە شوێنێکی زۆر مەترسیداری سووریا کە بە تەواوی لەلایەن ئەوانەوە کۆنترۆڵ نەکراوە.ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە، شەرع "لەم هێرشە، زۆر تووڕە و پەستە.سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات و دەڵێت، توڵەسەندنەوەیەکی جیدیمان دەبێت.


وەڵام بدەوه