Kurdistan Press - ترەمپ زۆر بە توڕەیی هاتە دەنگ ترەمپ زۆر بە توڕەیی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ زۆر بە توڕەیی هاتە دەنگ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردایەتیی ئۆکراینا "هیچ سوپاسگوزارییەکی" بۆ هەوڵەکانی واشنتن دەرنەبڕیوە، ئەمەش لەکاتێکدایە نوێنەرانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا لە جنێڤ لەبارەی پلانێکی ئەمریکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە کۆبوونەتەوە. بەرپرسانی ئەورووپاش دەڵێن، پلانەکە "کەموکوڕی گەورەی" تێدایە.

رۆژی یەکشەممە 23-11-2025، دۆناڵد ترەمپ لە سەکۆی ترووس سۆشیاڵی خۆی نووسیویەتی: "سەرکردایەتیی ئۆکراینا هیچ سوپاسگوزارییەکی بۆ هەوڵەکانمان دەرنەبڕیوە." هاوکات بێزاریی خۆی لە "کارەساتی مرۆیی" جەنگەکە دەربڕی، بەڵام هیچ سەرکۆنەیەکی راستەوخۆی مۆسکۆی نەکرد.

ترەمپ لە بڵاوکراوەکەیدا، رەخنەی لە وڵاتە ئەورووپییەکان گرت بەوەی لە کڕینی نەوتی رووسیا بەردەوامن. سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاند: "[جۆ] بایدنی خواروخێچ، بە خۆڕایی چەکی بە ئۆکراینا داوە."

ناوی پووتین تەنیا یەکجار لە پۆستەکەدا هاتووە و نووسراوە، "بەهۆی ئەوەی جۆ بایدنی خەواڵوو سەرۆک بوو، پووتین گوتی ئێستا دەرفەتی منە [بۆ ئەوەی هێرش بکات]."

ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردن چەند جارێک رایگەیاند: "لەماوەی 24 کاژێر جەنگەکە رادەگرێت" بەڵام دواتر گوتی، "قورسترە لەوەی پێشبینیم دەکرد"

لە مانگی شوباتی ئەم ساڵ ترەمپ لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە زیلینسکی کرد و دوای گفتوگۆیەکی تووند، پێی گوت: "تۆ سوپاسمان ناکەیت."

ئەمە لەکاتێکدایە شاندەکانی ئەمریکا، ئۆکراینا و ئەورووپا لە جنێڤ لە گفتوگۆدان لەسەر پلانە 28 خاڵییەکەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، کە بە گوتەی زۆرێک لە هاوپەیمانە ئەورووپییەکان، "رەنگدانەوەی داواکارییەکانی رووسیایە."

لە بەرامبەردا، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکدا لە سۆشیاڵ میدیا رایگەیاند: "لەم کاتەدا، تێگەیشتنێک هەیە پێشنیازەکانی ئەمریکا رەنگە ژمارەیەک خاڵ لەخۆبگرن کە لەسەر بنەمای دیدگەی ئۆکراینی و گرنگ بن بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئۆکراینا."

زیلینسکی پێشتر گوتبووی، ئۆکراینا رووبەڕووی یەکێک لە قورسترین ساتەکانی مێژووی بووەتەوە،هەروەها دەڵێت: "جێگرەوە" بۆ پلانی ترەمپ پێشنیاز دەکات.

ئەورووپا: دەبێت رۆڵی ئێمە رەنگبداتەوە

هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی کیێڤ نیگەرانیی خۆیان لەبارەی پلانەکەوە دەربڕیوە، کە بەبێ راوێژ لەگەڵ ئەواندا داڕێژراوە.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا رۆژی یەکشەممە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دەبێت لە هەر پلانێکی ئاشتیدا رۆڵی ناوەندیی یەکێتیی ئەورووپا بە تەواوی رەنگبداتەوە."

هاوکات، جۆناس گار ستۆر، سەرۆکوەزیرانی نەرویج لە لوتکەی گرووپی 20 لە ئەفریقای باشوور هۆشداریی لە "کەموکوڕی گەورە" لە پلانەکەی ئەمریکادا دا و گوتی، "بەزۆر گۆڕینی سنوورەکان بە زۆر قبووڵکراو نییە."

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیاش رایگەیاند، گومانی هەیە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بگەنە رێککەوتنێک. هەروەها خاڵی گەڕانەوەی رووسیای بۆ گرووپی هەشت رەتکردەوە.

پێشتر ترەمپ بوتبووی، دوایین مۆڵەتی ئۆکراینا بۆ وەڵامدانەوەی پلانەکە رۆژی پێنجشەممە 27ـی مانگە. یەکێک لە خاڵەکانی پلانەکەش ئاماژە بە گەڕانەوەی رووسیا دەکات بۆ گرووپی هەش

بەرپرسانی باڵای ئۆکراینا، ئەورووپا، کەنەدا و ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە جنێڤ کۆبوونەوە. مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی شاندی ئەمریکا دەکات.

بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، "ئەمڕۆ هیوادارین وردەکارییە کۆتاییەکانی رێککەوتنی ئاشتییەکە یەکلایی بکەینەوە."

کرێملین پێشوازیی لە پلانی ترەمپ کردووە، بەڵام هیچ بەرپرسێکی رووسی بەشداریی لە گفتوگۆکاندا نەکردووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا