Kurdistan Press - ئەمریکا پلانی ئەمنی راگەیاند ئەمریکا پلانی ئەمنی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا پلانی ئەمنی راگەیاند

ئەمریکا ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە بۆ ئەوەی پۆلیس و پاسەوانەکانی فێر بکات چۆن دژی درۆنەکان بجەنگن.

ماڵپەڕێ پۆلتیکۆ، بڵاوی کردووەتەوە کە حکوومەتی ئەمریکا پرۆژەپلانێکی ورد و فراوانی داناوە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی لە مەترسیی درۆنەکان (باڵەفڕی بێفڕۆکەوان). ئەم پلانە بۆ پێش یاریەکانی جامی جیهانی کە ساڵی داهاتوو (مۆندیالی ٢٠٢٦) دەست پێدەکات، ئامادە دەکرێت.

مۆندیال کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوە بچێت، هەروەها

ئەمریکا یادی ٢٥٠ ساڵەی دامەزراندنی خۆی دەکاتەوە، یارییە ئۆڵۆمپیەکانی ٢٠٢٨یش لە لۆس ئانجلۆس بەڕێوە دەچێت، حکوومەتی ئەمریکا دەترسێت لەوەی لەو بۆنانەدا درۆن بەکار بهێنرێت بۆ هێرشی تیرۆریستی.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەمریکا بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ حکوومەتەکانی هەرێمەکان و پۆلیسی شارەکان دابین کردووە، بۆ ئەوەی فێری بەکارهێنانی ئامێرەکان ببن.

جێی باسە، ئەم تەکنەلۆژیایەی ئەمریکا پەرەی پێداوە، یارمەتیی پۆلیس و پاسەوانانەکان دەدات بۆ

دۆزینەوەی درۆنەکان لە ئاسماندا، هەروەها ڕێگریکردن لە کارکردنیان بە تەکنەلۆژیا و

گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی دەستپێکردنیان.

ئێستا تەنیا دوو وەزارەت مافیان هەیە دژی درۆنەکان هەڵسوکەوت بکەن ئەوانەش:

وەزارەتی داد، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیە،

بەڵام زیاتر لە ٣٠ پارێزگار لە حکوومەتی ئەمریکا داوایان کردووە کە هێزی زیاتریان پێبدرێت بۆ ئیدارەدانی ئم کێشەیە.

شیاوی باسە، ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک، یەکەم کۆبوونەوەیان ئەم هاوینە لە مەکسیک ئەنجام دا بۆ هاوکاری لەم بوارەدا، هەرچەندە یاساکانیان جیاوازە.

هەروەها، پرۆژەکە تەنیا بۆ ئاسایشی یاریەکان نییە، بەڵکوو ئەمریکا دەیەوێت، پیشەسازیی دژەدرۆن لەناو وڵاتەکەیدا گەشە پێبدات. لەڕێگەیەوە کێبڕکێی بکات لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە بواری ئەم تەکنەلۆژیایەدا، هەروەها بازرگانیی درۆنەکان فراوانتر بکات.

ئێستا ئەمریکا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار خەرج دەکات بۆ ئەوەی پۆلیس و پاسەوانەکانی فێر بکات چۆن دژی درۆنەکان بجەنگن، بۆ ئەوەی یاریەکانی جامی جیهانی و بۆنە گەورەکانی دیکە بە سەلامەتی بەڕێوە بچن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه