دوای ئەوەی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دەستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیركی چالاكوانی ڕاستڕه‌وی ڕاگەیاند، میدیاكانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەكەن تۆمەتبارەكە ناوی تایلەر ڕۆبنسنە و لە دایكبوی ساڵی 2003 و خەڵکی ویلایەتی
كەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیركی چالاكوان، هاوڵاتیەكەی ئەمریكیە بەناوی ناوی تایلەر ڕۆبنسن.
ڕۆبنسن لە ساڵی 2003 لەدایکبوە و خەڵکی ویلایەتی یوتایە
كەناڵەكە بە پشتبەستن بە پێنج بەرپرسی باڵای جێبەجێکردنی یاسا کە ئاگاداری دۆسیەکەن ئاماژەی بەوەشكردوە، ڕۆبنسن لە ساڵی 2003 لەدایکبوە و خەڵکی ویلایەتی یوتایە. باوكی یارمەتی دەربوە لە خۆڕادەستكردنی بە هێزە ئەمنیەكان.
له‌لایه‌ن كه‌سێكی زۆر نزیكه‌وه ڕاده‌ستی تیمه‌كانی FBI كراوه
ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد تره‌مپ، ئەمڕۆ هەینی له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی راگه‌یاندوه، "له‌لایه‌ن كه‌سێكی زۆر نزیكه‌وه، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنی چارلی كیرك ڕاده‌ستی تیمه‌كانی FBI كراوه".
چالاكوانێكی دیار و لاوانی لایه‌نگری تره‌مپ بو
چارلی كیرك، چالاكوانێكی دیار و لاوانی لایه‌نگری تره‌مپ بو كه له‌لایه‌ن وه‌ك "شه‌هید" ته‌ماشا ده‌كرێت، ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌كاتی به‌شداریكردنی له دیبه‌یتێكی گشتیدا له زانكۆیه‌كی ویلایه‌تی یوتا له ڕۆژئاوای ئه‌مریكا، به گوللـه‌یه‌ك كه له ملی درا، كوژرا.
وەڵام بدەوه