Kurdistan Press - وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : لە خۆپیشاندانەکانی ئێران تەنیا سەیر ناکەین بەڵکوو هەنگاو دەنێین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : لە خۆپیشاندانەکانی ئێران تەنیا سەیر ناکەین بەڵکوو هەنگاو دەنێین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : لە خۆپیشاندانەکانی ئێران تەنیا سەیر ناکەین بەڵکوو هەنگاو دەنێین

بە گوێرەی ئاژنسەکانی هەواڵ، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لە هەوڵەکانی واشنتۆن دەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکانی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران و گوتی: “کاتێک دەبینین حکومەتی ئێران تەقە لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکات و ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی خەڵک دەکات، ئێمە تەنیا سەیر ناکەین، بەڵکوو هەنگاو دەنێین.”
هاوکات، کۆنگرێسی ئەمریکا بە پڕۆژەبڕیارێک جەخت دەکاتەوە کە “ئەمریکا له‌گه‌ڵ هه‌زاران خۆپیشانده‌ری ​​ئێرانی دەوەستێت کە خه‌باتیان بۆ ئازادییە و بە توندترین شێوە سەرکۆنەی دڕندەیی ڕژێمی ئێران دەکات لە دژی گەلەکەی”. کۆنگرێسی ئەمریکا پێی وایە، “پێویستە ئیدارەی جۆ بایدن بە کردار پاڵپشتیی گەلی ئێران بکات نەک بە قسە.”
ئەمە لە کاتێکدایە خۆپیشاندان زۆرینەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان هێز بەکار دەهێنن، بەپێی میدیا ئێرانییەکان، تەنها لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ هەینی شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان 19 کەس کوژراون لەنێویاندا فەرماندەی ئیتڵاعاتی پارێزگاکە هەیە و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه