دیاردەیەكی مانگگیرانی خوێناوی روو دەدات
بەپێی میدیا جیهانییەکان شەوی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو دیاردەی مانگگیرانی تەواوەتی كە بە (مانگگیرانی خوێناوی) ناسراوە روو دەدات، چاوەڕوان دەكرێت ببێتە یەكێك لە رووداوە دەگمەنەكان لە میژوودا بەهۆی ئەوەی دیاردەكە لەلایەن زیاتر لە حەوت ملیار كەسەوە لەسەر گۆی زەوی دەبینرێت.
مانگگیران بەشێوەیەكی گشتی لە ماوەی ساڵێكدا چەند جارێك روو دەدات، بەڵام مانگگیرانەكەی شەوی یەكشەممەی داهاتوو جیاوازترە بەهۆی دەركەوتنی لە بەشێكی زۆری گۆی زەوی كە ئەمەیان ماوەی چەندین ساڵ جارێك روو دەدات.
مانگگیرانی خوێناوی پێچەوانەی خۆرگیرانە، هەموو كەسێك لەسەر گۆی زەوی دەتوانێت بەبێ بەكارهێنانی چاویلكە و ئامێری تایبەتی خۆپارێزی سەیری بكات.
وەڵام بدەوه