Kurdistan Press - جیهان له‌ باره‌ی هێرشی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كدی چی ده‌ڵێت جیهان له‌ باره‌ی هێرشی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كدی چی ده‌ڵێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جیهان له‌ باره‌ی هێرشی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كدی چی ده‌ڵێت

له‌ ئاستی ناوچه‌یی و هه‌رێمایه‌تی و جیهانیدا، هێرشه‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كدی كاردانه‌وه‌ی جیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌شێك پێیان وایه‌ ئیسرائیل زیاد له‌ راده‌ هێزی بۆ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه‌ و به‌شێكیش پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یكات مافی به‌رگری له‌ خۆ كردنه‌.

پوخته‌ی هه‌ڵوێسته‌كان:

* به‌ریتانیا

سه‌رۆك وه‌زیران، بۆریس جۆنسۆن، رایگه‌یاند، داوا له‌ ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ین دان به‌ خۆیاندا بگرن.  به‌ریتانیا نیگه‌رانه‌ له‌و كوشتاره‌ی له‌ ریزی مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كرێت. پێویسته‌ بارگرژی به‌ په‌له‌ رابگیرێت.

* یه‌كێتی ئه‌وروپا:

شارل میشال، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی و هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌.

* فه‌ره‌نسا:

پاریس رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان بكات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری ئه‌وروپایی، كلیمان بون، رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌وروپا ئاماده‌یی زیاتری هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان بكات.

* ئه‌ڵمانیا:

گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، شتیڤن زایبرت، رایگه‌یاند، ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌ رووی ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستێته‌وه‌ و به‌رگری له‌ خۆكردن مافێكی ره‌وایه‌.

گوتیشی: ئه‌ڵمانیا به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئیسرائیل.

هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر ئیسرائیل، كوشتنی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ی خه‌ڵكه‌ و پێویسته‌ ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستێنرێن و هیچ شتێك پاساوی ئه‌و توندوتیژییه‌ نییه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، كریستۆڤه‌ر بۆرگر، گوتی: هێرشه‌كانی حه‌ماس نابنه‌ به‌رگری له‌ خۆكردن، به‌ڵام ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بكات.

* رووسیا:

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی قسه‌یان كردووه‌ و نیگه‌رانی خۆی له‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕ و زیادبوونی كوژراو و برینداره‌كان ده‌ربڕیوه‌.

* توركیا:

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن رایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ توندوتیژییه‌كان بوه‌ستن. پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رسێكی توند به‌ ئیسرائیل دابدات.

* دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی:

داواكاری گشتیی دادگاكه‌، فاتو بنسودا رایگه‌یاند، زۆر به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری هه‌ڵكشانی توندوتیژی له‌ كه‌ناری خۆرئاوا و قودسی خۆرهه‌ڵات و غه‌ززه‌ ده‌كات. ئه‌گه‌ر زۆره‌ تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام بدرێن.

* رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی:

رێكخراوه‌كه‌ باره‌گای له‌ شاری جدده‌ی سعوودییه‌یه‌، ئه‌و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین كرد. هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ئیسرائیلی كرد، كه‌ ده‌یانكاته‌ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان و ده‌یه‌وێت ماڵ و موڵكیان به‌ زۆرداری ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرێت و جووله‌كه‌ی توندڕه‌وی لێ نیشته‌جێ بكات.

سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا