بریتانیا بەپەلە هاتە دەنگ، بریارێکی هەڵەتان داوە. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، کێیەر ستارمەر ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئابی 2025 ڕایگەیاند: بڕیاری ئیسرائیل بۆ دەستبەسەرداگرتنی غەززە، هەڵەیە، داوای لە ئیسرائیل کرد، چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، کێیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: بە بڕیاری فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، ئیسرائیل هەڵە دەکات، دەشڵێت: بۆ ئیسرائیل دووپاتی دەکەینەوە، دەستبەجێ چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە.
ستارمەر دەڵێت: ئەم بڕیارەی ئیسرائیل هاوکار نییە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێ و ئازادکردنی بارمتەکان، بەڵکو دەبێتە هۆکاری ڕشتنی خوێنی زیاتر لە کەرتی غەززە.
ئەمڕۆ هەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: پێشنیازی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانیان پەسەند کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە کەناڵی فۆکس نیوز پەخشکرا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نیازی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی سەربازیی تەواوی کەرتی غەززە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل نایەوێت کۆنترۆڵی کەرتی غەززە بکات، بەڵکو دەیەوێت " کۆتایی بە حەماس بێنێت.
دوای ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل داویەتی، بنەماڵەی ئەو بارمتانەی هێشتا لەدەستی حەماسدا ماون، ترسیان هەیە لەوەی لە ئەنجامی هێرشەکانیت ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ڕۆڵەکانیان کە هێشتا لە دەستی حەماسدا وەک بارمتە ماون، بکوژرێن، بۆیە بنەماڵەی بارمتەکان دژی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل ڕۆژانە سەر شەقام و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد.
بەرپرسانی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوان دژی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشن، چونکە پلانەکە تەنیا سوودێکی کەمی سەربازیی دەبێت، بەڵكو زیاتر زیان بە بارمتەکان دەگەیەنێت.
وەڵام بدەوه