Kurdistan Press - هێرش کرایە سەر ئیسرائیل هێرش کرایە سەر ئیسرائیل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

حوسییەکان مووشەکێکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە و سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، ڕێگری لە مووشەکێک کردووە کە لە یەمەنەوە بەرەو خاکی وڵاتەکەی هەڵدرابوو

ئیسرائیل ڕایگەیاندووە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریۆن هەڵوەشاوەتەوە

حوسییەکان پێشتریش هێرشیان کردبووەسەر ئەم فڕۆکەخانە سەرەکییەی ئیسرائیل و ڕایانگەیاندبوو گەمارۆ دەخەنە سەر ئاسمانی ئیسرائیل. سوپای ئیسرائیلیش بەتوندی وەڵامیان دانەوە

ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ترەمپ سەرەتای مانگی سێ ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ حوسییەکان گەیشتووەتە ئاگربەستێک و هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە ئەمریکییەکان ڕادەگرێت. بەڵام ڕێککەوتنەکە ئیسرائیل ناگرێتەوە

حوسییەکان ڕایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو ئیسرائیل

پاش هەڵگیرسانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە لە دەریای سوور و ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانییان تێکداوە، بە وتەی خۆیان ئامانجیان نیشاندانی هاودەنگییە لەگەڵ فەلەستینییەکان لە غەززە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه