ئەمریکا مەرجەکانی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران ئاشکراکرد.!
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی:
مەرجەکان بە پلەی یەکەم لەسەر پشتڕاستکردنەوەی بەرنامەی پیتاندن دەبێت
دووەم؛ پشتڕاستکردنەوەی چەککردنەکە دەبێت. ئەوەش مووشەک دەگرێتەوە، هەروەها جۆری ئەو مووشەکەکانیان
ڕۆژی شەممە، 12ـی نیسانی 2025، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی، بە نێوەندگیری عوممان لە مەسقەت کۆ بوونەوە.
هاوکات هەر یەک لە ئێران و ئەمریکا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێیی وەسف کرد، ئاماژەیان دا شەممەی داهاتوو، قۆناغی دووەمی دانوستانەکە بەڕێوە دەچێت
وەڵام بدەوه