سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، لە ماوەی هێرشەكانی دوو هەفتەی رابردوودا حووسیەكانمان وێران كردووە و هێرشەكانیشمان بەردەوامی دەبێت تا ئەو كاتەی ئەوان مەترسی بن لەسەر ئاسایشی ئازادی كەشتیوانی و هاوكات ئاماژەیشی كرد كە هێشتا هیچییان نەبینیوە و سەرەتایە و ئازارە راستەقینەكە بە حووسیەكان و سەرپەرشتیارە ئێرانیەكانیان نەگەیشتووە.
ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ترەس"ی تایبەت بەخۆی بڵاوی كردووەتەوە، حووسیە تیرۆرستەكانی بریكاری ئێران بە هێرشەكانی دوو هەفتەی رابردوو تەواو وێران كراون و بەشێكی زۆر لە سەركردە و شەڕكەرەكانیان چیتر لەم دنیایە نین.
ترەمپ هەڕەشەی كردووە لە پۆستەكەیدا دەڵێ، بەردەوام دەبین لە لێدانیان هەموو شەوێك و هەموو رۆژێك، بەهێزتر و بەهێزتر تا ئەوكاتەی ئەوان هەڕەشەبن بۆ ئازادی بواری كەشتیوانی و ئێمە بەردەوام دەبین لە هێرشەكانمان بۆ سەریان.
ترەمپ مەرجی وەستانی هێرشی ئەمەریكای بۆ سەر حووسیەكان پێوەست كردووە بەوەی كە پێویستە حووسیەكان چیتر هێرش نەكەنە سەر كەشتییە ئەمەریكییەكان و پێی راگەیاندوون " چیتر هێرش مەكەنە سەر كەشتییەكانمان، ئێمەیش هێرشتان ناكەینە سەر".
سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی داوە لەوەی حووسیەكان بەردەوام بن لە هێرشەكانیان بۆ سەر ئاسایشی كەشتییەكانیان و هەڕەشەی ئەوەی كردووە كە ئەگەر كۆتایی بە كارەكانیان نەهێنن ئەوا چاك بزانن، ئەوەی رووی داوە جارێ لە سەرەتایە، ئازاری راستەقینە هێشتا نەگەیشتووە بە حووسیەكان و سەرپەرشتیارە ئێرانییەكانیان.
ئەم قسانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت دوێنی هێزی ئاسمانی ئەمەریكا بۆردمانی بنكەی "دیلمی"ـی ئاسمانی لە سەنعای پایتەختی یەمەن كرد كە لەژێر كۆنترۆڵی حووسیەكاندایە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ترەمپ لە چەند کاتژمێری داهاتوو "دایكی جەنگەكان" دەست پێ دەكات
1 رۆژ پێش ئێستا
شەپۆلێكی بەهێزی باران بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
نوری مالیکی لەسەر دۆخی عێراق هۆشداری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بڕیاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
پێدانی ڤیزە بۆ سعوودیا راگیرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه