Kurdistan Press - ئەمەریکا هۆشدارى گرنگی دایە سوریا ئەمەریکا هۆشدارى گرنگی دایە سوریا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمەریکا هۆشدارى گرنگی دایە سوریا

ئەمریکا بكوژانی خەڵکی كەناراوەكانی سووریا بە (تیرۆریستی ئیسلامیی توندڕەو) ناوزەد دەكات و داوای لە ئیدارەی ئەحمەد شەرع کردووە، لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە کۆمەڵکوژییان لە دژی پێكهاتەكان كردووە.

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە، 9ی 3ی 2025 لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە: "ئەمریکا تیرۆریستە ئیسلامییە توندڕەوەکان، لەوانەش جیهادییە بیانییەکان سەركۆنە دەكات، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خەڵکیان لە ڕۆژئاوای سووریا کۆمەڵكوژ كردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە و هەینیی ڕابردوو، دوای چەند ڕۆژێک لە گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەی لازقیە و كەناراوەكانی سووریا، دوای پێكدادانەكانی عەلەوییەكان و پاشماوەكانی بەشار ئەسەد لەگەڵ هێزەكانی ئەحمەد شەرع، هێرشێكی بەربڵاو كرایە سەر ناوچەكە و خەڵكی سڤیلی ناوچەكە تووشی كۆمەڵكوژی كرانەوە.

ئەو بەرپرسە دیپلۆماسییە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، "ئەمریکا لەگەڵ کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکانی سووریا وەستاوەتەوە، لەوانەش پێکهاتەکانی مەسیحی، درووز، عەلەوی و کورد، و سەرەخۆشی لە قوربانییەکان و کەسوکارەکانیان دەکات".

دەشڵێ: دەسەڵاتدارانی کاتی لە سووریا دەبێ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییانە لە دژی پێکهاتە کەمینەکانی سووریا بکەن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەوەی ڕووی داوە بە "جینۆسایدی بەرنامەبۆداڕێژراو" لە دژی عەلەوییەکان وەسف دەکات، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەنامەکردنی کوشتنی زیاتر لە 500 هاووڵاتیی مەدەنی لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەکان و گروپە چەكدارەكانی حكوومەتی كاتیی سووریا.

بەڕێوەبەری ڕوانگەکە، ڕامی عەبدولڕەحمان، لە بەیاننامەیەکدا بۆ ماڵپەڕی (ئەلحوڕە) ڕای گەیاندووە، ناوچەی کەناراوەکان شاهیدی 29 کۆمەڵکوژی بووە و لەو ماوەیەدا 568 هاووڵاتیی مەدەنیی عەلەوی کوژراون، لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن."

عەبدولڕەحمان دەشڵێ، "لە هەندێک ناوچە خەڵکی سڤیل سەربڕدراون، بەشێکی دیکەش بە تەقەکردن و بە لەسێدارەدان کوژراون".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه