ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا رای گه‌یاند، به‌مزووانه بودجه‌ی سه‌ربازیی فڕه‌نسا بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌كرێته‌وه و داوای له وڵاتانی تری ئه‌وروپا كرد هه‌مان رێچكه بگرنه‌به‌ر.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی فڕه‌نسا هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی ناتۆ كه داوای كردووه بودجه و پشكی سه‌ربازییان به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئیمانوێل ماكرۆن دوای كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له بروكسێل، پێداگریی له‌وه كرد یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌ربه‌خۆتر بێت و ئاماژه‌ی دا، وه‌ك فڕه‌نسا له هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دوو یاسادان كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی ستراتیجی له بواری سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌و داوای كردووه وڵاتانی ئه‌وروپا وێڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سه‌ربازییان، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن زیاتر له یه‌كتر نزیك بكه‌ونه‌وه و یه‌كگرتووتر بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپایه‌كی به‌هێزتر بنیات بنێن.
هاوكات مارك روته سكرتێری گشتیی ناتۆ كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی برۆكسێكدا به‌شداری كردبوو، پشتگیریی له داواكارییه‌كانی ماكرۆن كرد.
دۆناڵد تره‌مپ پێشتر پێشنیازی كردبوو وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، بودجه‌ی سه‌ربازییان بگه‌یه‌ننه 5%ی كۆی داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی.
تا ئێسته ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا تا ئه‌و رێژه‌یه له داهاته‌كه‌ی بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان كردووه و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له ئاستی 2%دا رۆڵیان له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی سه‌ربازیدا هه‌بووه.
جه‌نگی ئۆكراینا و هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌وروپا، یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌یه كه هانی وڵاتانی ئه‌وروپای داوه په‌ره به كه‌رتی سه‌ربازییان بده‌ن.
وەڵام بدەوه