لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، ئیلۆن ماسك، ملیاردێری گەورەی ئەمەریكی داوا دەكات بە تەواوی حەماس لەناو ببرێت، ئینجا دوای ئەوە غەزە ببووژێنرێتەوە، وەك چۆن كاتی خۆی ئەمەریكا بەو شێوەیە ئەڵمانیا و ژاپۆنی بووژاندەوە.
لە گرتەكەدا كە لە تۆڕی "X" بڵاوی كردووەتەوە، ماسك دەڵێت: نابێت بهێڵین حەباس بەردەوام بێت، چونكە ئەوان دەیانەوێت هەموو ئیسرائیل لەناو ببەن، بۆیە دەبێت ئێمەش لە ڕیشەوە كۆتاییان پێ بهێنین.
پێشنیازی ئەو ملیاردێرە ئەوەیە، یان هەموو حەماس بكوژرێن یان بگیرێن، گرینگ ئەوەیە كەسیان نەهێڵدرێتەوە، بۆ ئەوەی بەتەواوی كۆتاییان پێ بێت و بۆ ماوەیەكی درێژ ئاشتەواوی بەرقەرار بێت، ئینجا دوای ئەوە بووژانەوەی ئابووری ڕوو لە غەزە بكات و بكرێتە شارێكی نموونەیی.
ئیلۆن ماسك هەموو گەشەی ئەڵمانیا و ژاپۆنی دوای جەنگی جیهانیی دووەم بۆ ئەمەریكا دەگەڕێنێتەوە كە سیستەمی خوێندنی گۆڕین و دەرفەتی بووژانەوەی پێ دان، ئەمەش نموونەیەكی باشە بۆ شاری غەزە.
وەڵام بدەوه