KurdistanPress...

CLOSE

ئاگرەکە کۆنترۆڵناکرێت

ئەو ئاگرەی دوو رۆژە ناوچەی لۆس ئەنجلوسی ئەمەریكای گرتوەتەوە، زیاتر لە 10 هەزار ماڵ و باڵەخانەی وێرانكردوە، زەرەر و زیانەكانی ئاگرەكەش بە 150 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

 كارین باس سەرۆكی شارەوانی لۆس ئەنجلوس بڵاویكردەوە، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە، بەڵام ئاگر فراوانتر بووە و ناوچەكانی دەوروبەری لۆس ئەنجلوسی گرتوەتەوە و بەهۆی بوونی باـی بەهێزەوە رەنگە لە چەند سەعاتی داهاتوودا ئاگرەكە زیاتر تەشەنە بسەنێت.

 هەربەهۆی ئاگرەكەوە، زیاتر لە پێنج هەزار ماڵ لە ناوچەی پاسادینا سوتاون، هەروەها زیاتر لە پێنج هەزار و 300 ماڵیش لە پاسیفیك پالیسادس وێران بوون، ئەوەش بە گەورەترین ئاگركەوتنەوە لە مێژووی شارەكە دادەنرێت.

 هاوكات، بەپێی داتاكانی ئاكووێزەر، زیانە ئابوورییەكانی ئاگرەكەی لۆس ئەنجلوس بە 135 بۆ 150 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه