Kurdistan Press - ڕووسیا و کۆریا باکور پێکەوە هێرشکرد ڕووسیا و کۆریا باکور پێکەوە هێرشکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسیا و کۆریا باکور پێکەوە هێرشکرد

سوپای ڕووسیا بە هاوكاریی كۆریای باكوور، هێرشێكی چڕوپڕی بۆ سەر ناوچەی كۆرسك لە ڕۆژاوای ڕووسیا دەست پێكردووە و دەیەوێت سەربازە ئۆكراینییەكان لەو ناوچەیە دەرپەڕێنێت. ئەمەش بەپێی قسەی فەرماندەی گشتیی سوپای ئۆكرانیا ئەلكساندەر سیرسكی.

ئەمە لە كاتێكدایە كە جەنگی ڕووسیا- ئۆكراینا دەچێتە ساڵی سێیەمەوە و تاكوو ئێستا هەوڵی ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی شەڕ سەركەوتوو نەبووە. كۆشكی سپییش ڕایگەیاندووە، هێزەكانی كۆریای باكوور لە ڕیزی پێشەوەی شەڕی ڕووسیا و ئۆكراینادان و لە هێرشكردنە سەر وڵاتەكە بەشدارن.

هەواڵگریی سەربازیی ئۆكراینا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە، 30 سەربازی كۆریای باكوور لە ناوچەی كۆرسك لە شەڕدا كوژراون.

ناوچەی كۆرسك دەكەوێتە باشووری ڕۆژاوای ڕووسیا و باكووری ڕۆژهەڵاتی ئۆكراینا، بە ناوچەیەكی گرنگی سنووریی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێت.

لە مانگی ئابی 2024، دوای ماوەیەك پێشڕەویی هێزەكانی رووسیا لەناو ئۆكراینا، مۆسكۆ لەناكاو كەوتە بەردەم هێرشێكی ئۆكراینا بۆ ناو خاكەكەی لە ناوچەی كۆرسك، هەزاران سەربازی ئۆكراینی بە تانك و زریپۆشەوە چوونە ناو ئەو ناوچە سنوورییەی ڕووسیا و دەستیان بەسەر دەیان گونددا گرت، تاكوو ئێستاش شەڕ لەو ناوچەیە گەرمە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا