Kurdistan Press - پەرلەمان متمانەی لە حکومەتێکی بەهێزی وڵاتێکی ئەوروپا وەرگرت پەرلەمان متمانەی لە حکومەتێکی بەهێزی وڵاتێکی ئەوروپا وەرگرت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەرلەمان متمانەی لە حکومەتێکی بەهێزی وڵاتێکی ئەوروپا وەرگرت

ئەمڕۆ دووشەم، 16ی كانوونی یەكەمی 2024، پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە حكوومەتی راوێژكاری ئەڵمانیا "ئۆلاف شۆڵتز" سەندەوە. 

بەپێی زانیاریی ئاژانسە هەواڵییەكان، لە دەنگدانی پەرلەماندا لە كۆی 717 پەرلەمانتار، 394 پەرلەمانتار دەنگیان دا بۆ سەندنەوەی متمانە لە حكوومەتەكەی شۆڵتز، لە بەرانبەریشدا 207 پەرلەمانتار لە بەرژەوەندیی شۆڵتز دەنگیان دا و هاوكات 115 كەسیش دەنگیان نەدا. 

شۆڵتز لە چوارشەمی هەفتەی رابردوو، 11ی كانوونی یەكەم داواكاری بۆ دەنگدان لەبارەی متمانەپێدان یان سەندنەوەی حكوومەتەكەی ناردبووە پەرلەمان و ئێستەیش بە هۆكاری لێسەندنەوەی متمانە لە حكوومەتەكە، پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و چاوەڕێ دەكرێت لە 23ی شوباتی ساڵی ئایندە ئەنجام بدرێت. 

هۆكاری رووداوە سیاسیەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت كە لە مانگی نۆڤێمبەری رابردووی ئەمساڵ، ئەڵمانیا لە تووشی دابەشبوون ببوو لە حكوومەتی هاوپەیمانی، ئەوەیش بووە هۆكاری سەندنەوەی متمانە لە شۆڵتز.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه