هێشتا نەهاتووەتە دەسەڵات لە كۆشكی سپی، گوشارەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران دەستی پێ كردووە، لەوكاتەی راپۆرتەكان باسی ئەوە دەكەن كە ئێران هەوڵەكانی گەیشتنی بە چەكی ئەتۆمی خێراتر كردووە، رۆژنامەیەك ئاماژە دەكات تیمی ترەمپ تاوتوێی وەشاندنی گورزێكی پێشوەختە لە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران دەكەن.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ئاشكرای كرد، ئێستە ترەمپ و تیمەكەی تاوتوێی چەند بژارەیەكی پێوەست بە ئێران دەكەن، بۆ رێگرتن لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی، لەوانەش هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزی، كە ئەگەر رووبدات، دەبێتە لادان لە سیاسەتی پێشووی ئەمەریكا بەرانبەر بە تاران لە مامەڵەی دیپلۆماسیانە و سەپاندنی سزای ئابووری.
روونی كردەوە، ئێستە ئەو بژارەیە لە لایەن یتمی ترەمپەوە تاوتوێ دەكرێت، كە خەریكی تاوتوێكردنی كاریگەری و لێكەوتەكانی رووخانی بەشار ئەسەدن لە سووریا، هەروەها دواڕۆژی هێزەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە و هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس و حزبوڵای لبنانی.
رۆژنامەكە لە چەند بەرپرسێكی تیمی ترەمپی گواستەوە، لاوازبوونی دۆخی ئێران لە ناوچەكە و زیادبوونی چالاكییە ئەتۆمییەكانی، بوونەتە مایەی گفتوگۆیەكی چڕ و هەستیار، بەڵام هێشتا ئەو بابەتە لە قۆناغێكی سەرەتاییدایە، راوێژكارانی ترەمپ لەوە دەترسن تەنیا سزای ئابووری بەس نەبێت بۆ كپكردنی ئێران و تاوتوێی پەنابردن بۆ هێرشی سەربازی دەكەن، دوو سەرچاوەی ئاگەداریش دەڵێن، ترەمپ بە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندووە كە لەوە نیگەرانە ئێران لە سەردەمی ئەو پەرە بە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی بدات.
لەوكاتەی راپۆرتەكانی هەواڵگری باسی ئەوە دەكەن ئێران ئەوەندە یۆرانیۆمە پیتێنراوەی هەیە بتوانێت چوار بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بێنێت، تیمی ترەمپ تاوتوێی ئەوە دەكەن بێ چوونە ناو شەڕ رووبەڕووی ئێران ببنەوە، لەوانە سەپاندنی سزای توندتر لەسەر ئێران و چەند رێوشوێنێكی تر لەوانە زیادكردنی هێزی سەربازی لە ناوچەكە و پێدانی چەكی پێشكەوتوو بە ئیسرائیل بۆ زیادكردنی توانای هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران، كە رەنگە ئەوانەش بۆ ناچاركردنی تاران بن بۆ واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێ

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
قائانی لە بەغدایە
ئەمرۆ
برنج و زەیتی دوو مانگ دابەش دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
لەسەر غەززە ماکرۆن هێرش دەکاتە سەر نەتەنیاهۆ
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ دابەزی
1 رۆژ پێش ئێستا
کارەبای ٢٤ سەعاتی زۆر هەرزانتر دەبێت لەوەی دەڵێن
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه